رژێمی قاتیل خانەوادەیەکی دیکەی لەناوبرد: ٨ شەهید

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر خان یونس ٨ کەس شەهید بوون. ٤ کەس لە شەهیدەکان منداڵ بوون و ٦یان ئەندامی خانەوادەیەک بوون.
لە ئەنجامی هێرشی بەیانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی خانوویێک لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج و خێمەیەکی ئاوارەکان لە خان یونس کرا ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەی عەودە، لە ئەنجامی بۆردومانکردنی خانوویێک لە کەمپی پەنابەرانی بورەیج ٦ کەس شەهید بوون کە ٤یان منداڵ بوون. بەرپرسان باسیان لەوە کرد کە شەهیدەکان ئەندامی خانەوادەیەک بوون.
سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد، لە ناوچەی قەرارەی باکوور لە خان یونس خێمەیەکی ئاوارەکان بە درۆن کرا ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا یوسف موعتەسم بەتا و هاوسەرەکەی سەجا غەسان نەفار شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، ئیدانەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە ناوی حەماسی خستووە ناو لیستی ڕەش و ڕایگەیاند کە ئەو بڕیارە هەوڵێکە بۆ پشتیوانی لە گێڕانەوەی سەهیۆنی.
لێژنەی نوێنەرایەتی کەسوکاری زیندانیانی سیاسی تیشکی خستە سەر تۆمەتەکانی ئەشکەنجەدان لە زیندانەکانی سەردەمی ئیدارەی مەحمود عەباس. لیژنەکە داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو دەستگیرکراوانەی کردووە کە تەندروستییان لە مەترسیدایە.
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە کۆتایی مانگی ئایارەوە لانیکەم هەزار و ٧٦٠ کەس لە غەززە لە کاتی داوای هاوکاریدا کوژراون، ئەمەش بە بەراورد بەو ئامارانەی لە مانگی ئابدا هاوبەش بوون، چەند سەد کەس زیادی کردووە.
بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ١ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٢٥١ کەس کە ١٠٨یان منداڵن.